نه‌وا-كاروان مه‌حمود
راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌قی كۆتایی هه‌مواری نوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كراوه‌و چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆماری ده‌كرێت تاوه‌كو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت.
هاوژین عومه‌ر راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، پێش خۆپیشاندانه‌كانیش بۆ چوونی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆك كۆمار به‌تایبه‌ت به‌وجۆره بوو به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان و زۆری ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو كه‌می به‌شداری ده‌نگده‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان چاكسازی تێدا بكرێت و كه خۆپیشاندانه‌كانیش ده‌ستی پێكرد ئه‌م داواكارییه لای زۆرێك له دامه‌زراوه‌كان و خۆپیشانده‌ران و حزبه سیاسیه‌كانیش گرنگی زیاتری په‌یداكردو قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كراو پێشنیاری له‌سه‌ر ده‌كرا به‌وهۆیه‌وه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و هه‌وڵه‌مان كاراتركردو تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی به ئاماده‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا له‌یاسا، هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌قی كۆتایی هه‌مواری نوێی یاسای هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كراوه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك كۆمار بنێردرێته په‌رله‌مانی عیراق.
وتیشی: "سروشتی ئه‌م یاسا نوێیه ئه‌وه‌یه هه‌موو یاساكانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی له پرۆژه‌یه‌كدا كۆكردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و یاسای پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌ركات ئه‌م یاسایه بچێته بواری جێبه‌جێكردن خاڵی گرنگی زۆری تێدایه‌و به كارپێكردنی ناڕێكییه‌كی زۆر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چ به‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود كۆمیسۆن راستده‌كاته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش زۆرێك له بۆچوونه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كانیش به‌وجۆره‌یه به‌م یاسای نوێیه‌و به دیاریكردنی كۆمسیۆنێكی نوێ، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عیراق ئه‌نجامبدرێته‌وه تاوه‌كو بتوانرێت ناڕكییه‌كانی رابردوو تا راده‌یه‌كی باش كه‌مبكاته‌وه ئه‌گه‌ر كۆتایی پێ نه‌هێنێت".
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌سه‌ر هه‌مواری نوێی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن، هاوژین عومه‌ر راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ رادیۆی نه‌وا وتی: "هه‌رچه‌نده ده‌بێت منیش یه‌كێكبم له‌وكه‌سانه‌ی ئاگاداری واده‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆماربم له سه‌ر هه‌مواری نوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام تائێستا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت ئه‌و ده‌قه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستمانه بڕیاره ئیتر گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت دۆخی سیاسیش له‌به‌رچاو بگرین و راوێژه سیاسیه‌كانی سه‌رۆك كۆماریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت چونكه دواجار پرۆژه‌كه ده‌چێته په‌رله‌مانی عیراق و پێویسته بۆچوونی لایه‌نه‌كانیش وه‌ربگیرێت چونكه ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌نی زۆرینه پێیان وابێت گۆڕانكاری له ده‌نگه‌كانیان ده‌كرێت به‌وه‌ش پێویسته بۆچوونی هه‌مووان وه‌ربگیرێت چونكه له ئێستادا دابه‌شبوونێكی قوڵ له عیراقدا هه‌یه نه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڵكو له‌ناو پێكهاته‌یه‌كیش چه‌ند بۆچوونی جیاواز دروستبووه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته بۆچوونه‌كان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ش وه‌ربگیرێت به‌تایبه‌ت رێكخراوێكی وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی كه تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تاوه‌كو بۆچوونی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن".