نه‌وا
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق و ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراقدا بێت و ئه‌گه‌ری بارینی بارانیش له ئارادایه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق پێشبینییه‌كانی بۆ سێ رۆژی داهاتوو بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی باران بارین كردووه.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ئاسمانی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست له نیمه‌چه هه‌وره‌وه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و باران به‌لێزمه ده‌بارێت و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ڕۆژی هه‌ینی پێشبینی كردووه، له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و باران ده‌بارێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌وره تریشقه و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن و له‌كاته‌كانی به‌یانیدا ته‌م دروست ده‌بێت.
هاوكات چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی جیهانیش پێشبینی ده‌كه‌ن له رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان روو له نزمبوونه‌وه بكه‌ن و ئه‌گه‌ری باران بارین له ئارادایه به تایبه‌تی رۆژانی یه‌ك شه‌ممه تا سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو.