شاندێكی هەرێم بۆ جێبەجێ كردنی سیستمی ئەسیكۆدا دەچێتە بەغداد

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئەمرۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا سەردانی بەغدا دەكات، بڕیاریشە سبەینێ لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ كۆببنەوە بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی سەرەتایی جێبەجێكردنی سیستەمەكە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.
سامر قاسم بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگی عێراق سەبارەت بەم پرسە رایگەیاند، هەماهەنگییەكی تەواو و لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا لە ناوەندە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەشكرد، ئەو چوار نوسینگە گومرگییەی ئێستا لە نێوان هەرێم و پارێزگاكانی تری عێراقدا هەن، رێكارێكی كاتین بۆ پاراستنی دادپەروەری لە نێوان بازرگاناندا.
 جەختیشی كردەوە، دوای جێبەجێكردنی سیستەمەكە، بازگەكان لادەبرێن و دەروازە نافەرمییەكانیش دادەخرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group