شەپۆلێكی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوە.
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوكات ئاراستەی با بەرەو باكوری رۆژئاوا و خێراییەكەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
باس لەوەشكراوە، پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو پلە بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە.
كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا، پلەكانی گەرماش بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و یەك بۆ دوو پلەی تر بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group