نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ده‌نگۆی مانگرتن له خوێندنی ره‌تكرده‌وه‌و داوای له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانیش كرد بۆ هه‌ر هه‌واڵێك سود له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه وه‌ربگرن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاندووه، " هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له په‌ڕه نافه‌رمیه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و باس له مانگرتنی خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران له ده‌وام و خوێندن ده‌كه‌ن".
وه‌زاره‌ته‌كه داواشی له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی دیكه‌ش كردووه بۆ هه‌ر هه‌واڵێك چاودێری ماڵپه‌ڕ و په‌ڕه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه بكه‌ن و پشت به په‌ڕه نافه‌رمیه‌كانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌به‌ستن.