نه‌وا
له پێكدادانی یه‌ك له دوای یه‌كی 30 ئۆتۆمبێل له پارێزگای خوراسانی ئێران، 12 كه‌س برینداربون.
رۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای نێوان شاره‌كانی سه‌بزه‌وار بۆ نه‌یشابور له پارێزگای خوراسان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، به‌هۆی بارینی به‌فر و به‌ستنی شه‌قامه‌وه، زنجیره‌یه‌ك پێكدادانی ئۆتۆمبێل رویاندا.
به‌پێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئێران، له‌و روداوه‌دا 30 ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌و بچوك یه‌ك له‌دوای یه‌ك پێكیانداداوه و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتوه، هه‌روه‌ها 12 كه‌سیش له سه‌رنشینانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه برینداربون.