نه‌وا
جه‌نه‌راڵ ئه‌لێكس گرینگۆیچ جێگرى سه‌رۆكى پرۆسه‌كانى هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تى دژبه داعش ده‌ڵێت، ئێستا گروپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران زیاتر له رێكخراوى داعش مه‌ترسى دروست ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه پێویسته رێگه‌نه‌درێت داعش دوباره ده‌ربكه‌وێته‌وه.
ئه‌لێكس گرینگۆیچ له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌كرد، هێشتا زووه ئه‌نجامه‌كانى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له‌ئێستادا گروپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران زیاتر له رێكخراوى داعش مه‌ترسییان دروستكردوه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كانیش له عیراق، وتی "بڕیاری ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى له‌سه‌ر نییه به‌تایبه‌تى كورد و سوننه".
سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕى دژى داعش‌یش ئه‌و جه‌نه‌راڵه ده‌ڵێت، تائێستا رێكخراوى داعش له‌ناوه‌ڕاستى ده‌شتى روبارى فورات له سوریا و به‌ره‌و سنوره‌كانى عیراق چالاكه به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى زۆرینه‌یان سونین، تائێستاش ئه‌و رێكخراوه مه‌ترسى راسته‌قینه‌یه بۆیه نابێت پرۆسه‌كانى دژى بوه‌ستێنرێن تا نه‌توانێت جارێكى تر ده‌ربكه‌وێته‌وه.