نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رونكردنه‌وه له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی توشبویه‌كی كۆرۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ركه‌وته‌ی برایهكییهتی كه كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه له‌سه‌ره‌تای توشبونییهوه پشكنینی بۆ كراوه‌و كه‌ره‌نتینه كراوه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، توشبوێكی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی له شاری سلێمانی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بوو و به‌ركه‌وتووی برا تووشبوه‌كه‌ی بوو كه كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسایه، جگه له خۆی حه‌وت كه‌س له خانه‌واده‌كه‌ی توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و پێشتر ھیچ نه‌خۆشیه‌كی تری نه‌بووه و له 19-5-2020 پشكنینی بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌و له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و له ژێر چاره‌سه‌ر بووه تا 29-5-2020 باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و ده‌خرێته سه‌ر ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له به‌شی چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان، به‌داخه‌وه رۆژی شه‌ممه 30-5-2020 گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه پیشه‌ی پێشمه‌رگه بووه، د. شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "نازانم پیشه‌ی چی بووه به‌ڵام به‌ركه‌وته‌ی دوو برای بووه كه پێشتر توشی په‌تاكه بوون و له‌سه‌ره‌تای توشوبونیهوه له كه‌ره‌نتینه بووه‌و كه نزیكه‌ی 10 رۆژه".