نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر لەناوبردنی پێنج هەزار پارچە چەكی جۆری دەمانچەی توركیا راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2020 پێنج هەزار دەمانچەی توركی لەناوبردوە، كە لە ماوەی رابردودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانیانەوە دەستیانبەسەرداگیرابو، دوای تەواوبونی رێكارە یاساییەكانیش، بڕیاری لەناوبردنیان درابو.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر جەختدەكاتەوە، كە هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە دەستبەسەرداگرتنی هەموو ئەو چەكە بێ مۆڵەت و قەدەغەكراوانەی بونەتەهۆی مەترسی و تاوانكاری لەناو كۆمەڵگەدا.