وەزیرێكی بەریتانی: سوپاسی پێشمەرگە دەكەین

03/12/2020

نەوا
جەیمس هیپێی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكان دەڵێت: سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین بۆ ئەو رۆڵەی لە تێكشكاندنی داعش بینیان.
كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر بڵاویكردوەتەوە: جەیمس هیپێی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكان سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كردوە لە سلێمانی.
رونیشكراوەتەوە: ئەو وەزیرە بەریتانییە لەكاتی سەردانەكەیدا رایگەیاندوە كە وڵاتەكەی سوپاسگوزار و بەرز نرخاندنی هەیە بۆ ئەو رۆڵەی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش بینیویەتی.
لەساڵی 2017 رێكخراوی داعش لە عێراق و دواتر لە سوریا تێكشكێنرا و سەرجەم ئەو ناوچانەی داگیری كردبوو لەژێر دەستی دەرهێنران هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە كوردیەكانی رۆژئاواش لەپاڵ هێزە عێراقیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵێكی سەرەكیان هەبوو لە تێكشكاندنی ئەو رێكخراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group