نه‌وا
جۆ بایدن وه‌ك 46همین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو.
له مه‌راسیمێكدا كه له لایه‌ن جۆن رۆبێرتز سه‌رۆكی دیوانی باڵای ئه‌مریكاوه به‌ڕێوه‌چوو، جۆ بایدن سوێندی یاسایی خوارد.
بایدن له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دیموكراسی له ئه‌مریكا قۆناغی ناهه‌مواری تێپه‌ڕاندووه.
وتیشی، دوو سه‌ده‌یه توندوتیژی پێش ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكا رووینه‌داوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانێكدا كۆبوونه‌ته‌وه و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕن، كه پێش چه‌ند رۆژێك توندوتیژی و پشێوی تیایدا هاته ئاراوه.
پێشتریش كامالا هاریس وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد، كه یه‌كه‌م ژنه ره‌شپێسته ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبێت.
دۆناڵد ترامپ پێش چه‌ند كاتژمێرێك كۆشكی سپی جێهێشت و هه‌ر وه‌ك پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌ی رێوره‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو.
هه‌ر یه‌ك له بیل كلینتۆن، جۆرج بوش و باراك ئۆباما سه‌رۆكانی پێشووتری ئه‌مریكا ئاماده‌ی رێوره‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بوون.