نەوا-
لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە، دەست بە سەر 121 كۆمپانیادا گیرا كە ژمارەیەك كەناڵی بەناوبانگیشیان لە ناودایە.
میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، فەرمانی دەستبەسەركردن بۆ هەشت تۆمەتبار دەرچووە كە تۆمەتبارن بە دامەزراندنی ڕێكخراوێكی تاوانكاری، قاچاخچێتی، ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە.
فەرمانەكە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەی گروپی كۆمپانیاكانی “جان هۆڵدینگ” دەرچووە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئیستانبوڵ جێبەجێ كرا.
میدیای توركیا ئەوەشی خستووەتەڕوو كە دەست بەسەر 121 كۆمپانیادا گیراوە، لە ناویشیاندا گروپی میدیایی جان كە كەناڵەكانی (هابەر تورك، شۆ تی ڤی، بلومبێرگ ئێچ تی و هابەر تورك سپۆرت) لەخۆ دەگرێت.