هۆشداری لە وشكبونی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك درایە بەغدا

23/06/2022 عێراق

كۆمپانیای نەوتی باكور هۆشداریدەداتە بەغدا بەكەمبونەوەو وشكبونی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.
بەپێی نوسراوێك كە ئاڕاستەی كۆمپانیای بەغدای كردوە كۆمپانیای نەوتی باكور تیایدا ئاگاداری كردۆتەوە كە بەرهەمی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك كەمبۆتەوەو ماوەیەكیشە پەرەی پێنەدراوە بۆیە هەڕەشەی وشكبونی لەسەرە لەچەند ساڵی داهاتودا.
لەوبارەیەشەوە فەرهاد حەمزە سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیاكە رایگەیاندوە، مانەوەی كێڵگە نەوتییەكان بەمشێوەیەی ئێستا بۆتە هۆكاری دابەزینی ئاستی بەرهەمەكەی بەشێوەیەك بەرهەم لەساڵی 2005، 600 هەزار بەرمیل بوە ئێستا دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو رێژەیە، لەهەمانكاتدا بۆری گواستنەوەی نەوتەكە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا بە تەواوی وێران بوەو پێویست دەكات بۆری نوێی بۆ دابنرێت.
سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیاكە راشیگەیاندوە، ماوەی پێنج ساڵە پارێزگای كەركوك ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی لێوەرگرتوینەتەوە بەغداش رێگەنادات پەرە بە كێڵگە نەوتییەكان بدەین، ئەم بابەتە كراوە بەسیاسی بەغدا جدی نیە بە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی كەركوكدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group