بەرگری ئۆكرانیا: بۆ یەكەمجار فڕۆكەیەكی جەنگی روسیامان خستە خوارەوە

09/06/2024 جیهان

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگریی ئۆكرانیا رایگەیاند، بۆ یەكەمجار فڕۆكەیەكی جەنگی روسیامان خستوەتە خوارەوە.
بەپێی راگەیانراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، روسیا هێرشێكی كردوەتە سەر بنكەی ئاسمانی ئەهتوبینسك لەناوچەی ئاستراهان.
لە راگەیانراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە سیستمی بەرگریی بنكە ئاسمانییەكە لە دووری 589 كیلۆمەتر، فڕۆكەیەكی جەنگی روسیای لەجۆری Su-57ی پێكاوەو بە رێگەی وێنەكانی سەتەلایتەوە زانراوە كە پێكاوێتی، روسیاش تەنها چەند فڕۆكەیەكی كەمی لەو جۆرە هەیە ئەوەش بۆ یەكەمجارە فڕۆكەیەكی لەم جۆرە بكرێتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group