كونسوڵی توركیا لە هەرێم: توركیا بە بایەخەوە لە هەرێم دەڕوانێت

13/06/2024

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتی نوێی توركیا لەهەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەو كۆبونەوەیەدا  وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربونی وەك كونسوڵی نوێی وڵاتەكەی، نێچیرڤان بارزانی هەمو پشتگیرییەكی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دوپاتكردەوە.
راشگەیەنراوە كە لەلای خۆیەوە كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان دوپاتیكردۆتەوە كە توركیا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت، هەروەها هیوای خواستوە لە میانی ئەركەكەیدا بتوانێت برەوی زیاتر بە پەیوەندییەكانی هەردولا بدات.
لە راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لەو كۆبونەوەیەدا دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانیان بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group