پیاوێكی فەڵەستینی بەهۆی بەدخۆراكیەوە گیانیلەدەستدا

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مردنی پیاوێكی فەڵەستینی لە غەزە بەهۆی بەدخۆراكیەوە بە مەترسیدار سەیر دەكرێت، چونكە زۆربەی مردنانەكان كە تۆماركراون لە منداڵاندا بوە.
ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای بڵاویكردۆتەوە، پیاوێكی تەمەن 29 ساڵانی فەڵەستینی لەئەنجامی بەدخۆراكیەكی توند كە كەرتی غەزەی گرتۆتەوە گیانیلەدەستداوە، بەردەوامی گەمارۆدانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل كارەساتی مرۆیی لە ناوچە گەمارۆدراوەكەدا زیاتر كردوەو مردنی ئەو پیاوەش بە مەترسیدار سەیر دەكرێت، چونكە زۆربەی ئەو مردنانەی بەهۆی بەدخۆراكیەوە لە كەرتەكەدا تۆماركراون منداڵ بون.
ئەوەش راگەیەنراوە، ئەو كەسە لە نەخۆشخانەیەكی كوەیتی تایبەت لە شاری رەفەح لە باشوری كەرتی غەزە بەهۆی بەدخۆراكیەوە كۆچی دواییكردوە ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەشی بڵاوكراونەتەوە دەریدەخات ناوبراو لە دۆخی ئێسكەپەیكەردا بوەو كێشی بەرچاو دابەزیوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سنورداركردنی هاوكارییە خۆراكییەكان و پێداویستییە سەرەكییەكان بۆ كەرتی غەزە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group