نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت.
محەمەد حەنوون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕِیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
باسی لەوەشكردوە، هەرێمی كوردستان لەو پارێزگایانە بووە، كە دواكەوت لە ڕادەستكردنی بڕی گەنمی جووتیاران بە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی، بۆیە بڕە پارەكەشیان دواكەوتووە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمساڵ حكومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك وەرگرت، كە بەهاكەی 340 ملیار دینارە.