حكومەتی بەلجیكا دانینا بە دەوڵەتی فەڵەستیندا

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكومەتی فیدراڵی بەلجیكا رێككەوت لەسەر داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین و سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا.
حكوومەتی بەلجیكا بەفەرمی بڵاویكردەوە كە لە ئەنجامی كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانیاندا گەیشتونەتە بڕیار لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیل و داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.
لاورێنس سۆئین وەزیری دەرەوەی بەلجیكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، هاوكارییە مرۆییەكانیان بەردەوام لە پێشینەی كارەكانیاندا دەبن و هەوڵەكانیشیان بۆ باشكردنی دۆخی مرۆیی لە غەزەو هەڵسەنگاندن بۆ دوبارەكردنەوەی ئۆپراسیۆنەكانی هاوكاری لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group