تەواوی دانیشتوانی گوندێكی سودان گیانیانلەدەستدا

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەهۆی رۆچونی زەوییەوە لە هەرێمێكی سودان یەك هەزار كەس بونە قوربانی.
بزوتنەوەی رزگاریخوازی سودان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەی ماوەی چەندین رۆژە بەردەوامە لەناوچەی دارفۆر لە خۆرئاوای سودان، گوندی ترسین رۆچوەتە ناو زەوییەوە كە پێدەچێت دانیشتوانی تەواوی گوندەكە یەك هەزار كەسبن تەنها توانراوە یەك كەس رزگار بكرێت و سەرجەمیان گیانیانلەدەستداوە.
بزوتنەوەی رزگاریخوازی سودان داوای لە نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی كردوە هاوكاریان بكەن لە دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانیەكاندا كە لەنێوانیاندا منداڵ هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group