نەوا-
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتو كارتی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردن دەگەڕێتەوەو بەسەر دەنگدەراندا دابەشدەكرێت.
خالید عەباس بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە، بڕیارە 20ی ئەم مانگە وەجبەیەكی كارتی دەنگدان بگاتە هەمو پارێزگاكانی عیراق و لە پارێزگای دهۆكیش 90 هەزار دەنگدەر چاوەڕێی وەرگرتنی كارتی دەنگدانن، چونكە بەبێ كارتی دەنگدان هیچ دەنگدەرێك مافی بەشداریكردنی نیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا.
وتوشیەتی، ئەوانەی كارتیان بۆ دەگەڕێتەوە ئەو دەنگدەرانەن كە بەشداریان لە پرۆسەی بایۆمەتری دەنگدانیان كردبو، هەروەها ئەوانەی كارتیان نەمابو ئەوانەشی یەكەمجارە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن، هەروەها ئەوانەی ناویان گواستوتەوە بۆ شوێنی دیكە ناویان دەگەڕێتەوە.