نەوا-
سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەخت لەسەر گرنگی هێنانی سەرمایەی بیانی بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری ئابوری و هاندانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان بۆ عیراق دەكاتەوە.
بەئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق مەراسیمێك بەبۆنەی 20 هەمین ساڵیادی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (IFC) و عیراق رێكخراو لەو مەراسیمەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق وتەیەكی پێشكەشكردو تیشكی خستە سەر گرنگی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی بە لەبەرچاوگرتنی تواناكانی كەرتی تایبەت كە كاریگەریان لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان هەیە.
لەبەشێكی وتەكەیدا سودانی ئاماژەی بەڕێوشوێنەكانی حكومەت كرد بەئامانجی باشتركردنی ژینگەی بازرگانی، لەو روەشەوە بۆیان دەركەوتوە كە هاتنی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لەعیراق و بەهای وەبەرهێنانی عەرەبی و بیانی گەیاندوەتە 100 ملیار دۆلار، راكێشانی ئەم سەرمایە بیانییەش بەشداریكردوە لەپاڵپشتیكردنی سەقامگیری ئابوری عیراق و هانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكانی دیكەی داوە تاكو وەبەرهێنان بكەن.