سەرۆك وەزیرانی لوبنان: وڵاتەكەمان ناكەینە قوربانی بەرژەوەندییەكانی ئێران

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نەواف سەلام سەرۆك وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، حكومەت بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە قەدەغەكردنی چالاكییە سەربازییەكانی حیزبوڵڵا داوەو ئامادەنین چارەنوسی وڵاتەكەیان بكەنە قوربانی بەرژەوەندییەكانی ئێران.
وتیشی، سەركردەكانی سوپای پاسداران لەناو حیزبوڵڵای لوبنانی هەن و هاوكارییان دەكەن بۆ ئەنجامدانی چالاكی سەربازی، بەمەش مەترسی دەخەنە سەر چارەنوسی لوبنان و چیتر ئەمە قبوڵ ناكەن.
سەرۆك وەزیرانی لوبنان هۆشداریشیدا كە بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەبێتە هۆی دروستبونی كارەساتێكی مرۆیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group