حەشدی شەعبی سەرپشك كرا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە سەربازییانەی كە بارەگاكانیان دەكەنە ئامانج

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڕیاریدا حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەكانی تری سەرپشكن كار بە بنەمای "مافی وەڵامدانەوە و بەرگری لە خۆكردن" بكەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە سەربازییانەی كە بارەگاكانیان دەەكەنە ئامانج.
هەروەها بڕیاریردرا بە جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسانەی تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەمنییەكان، بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتییان و نێردە دیپلۆماسییەكان، هەروەها ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی كە سەر بەوانن.
هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش بڕیاریدا بە بانگهێشتكردنی بەرپرسی كاروباری ئەمریكا و باڵیۆزی ئێران بۆ گەیاندنی یاداشتێكی ناڕەزایی فەرمی سەبارەت بەو هێرشانەی كە بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار و ناوچەكانی دیكە، هەروەها بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی لە هەولێر كردە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group