تەیف سامی: دەستكراوە بە رێكارەكانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئازار
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە وەرگرتنی داواكارییەكانی یەكە ئیدارییەكان بە مەبەستی دەستپێكردنی پرۆسەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئازاری 2026.
باسی لەوەشكرد، ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی ڕێكارە داراییە جێگیرەكاندایە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لە گەیشتنی مووچە بە هاووڵاتییان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا و بە بێ هیچ دواكەوتنێك.
وەزیری دارایی رونیشیكردەوە، ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر كە لەگەڵ دۆخی ئێستای ناوچەكەدا دەگونجێت، تاوەكو دڵنیایی بدرێت لەوەی خەرجییە حكومییەكان و مووچە بە پارێزراوی دەمێننەوە و هیچ گرفتێكی دارایی دروست نابێت.