شارەزایانی كەشناسی پێشبینیان كردوە، لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەورو لەهەندێ شوێندا ئەگەری هەورە بروسكەو نمە بارانێكی كەم دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی ئەو بارستە هەوا فێنكەوە پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردو 8 تا 10 پلە نزمدەبنەوە، رۆژی شەممەش 30/5 كاریگەری ئەو ناجێگیریە لەبەرگەهەوای ناوچەكەدا بەردەوامی دەبێت و لەكاتەكانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی سۆران و بەگشتی ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێرو ئیدارەی راپەڕین ئەگەری چالاكبونی هەورە بروسكەو تاوەبارانی مامناوەند دەبێت و كاتی ئێوارە كۆتای پێدێت لەگەڵ نزمبونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما لەو شوێنانەی بارانیان لێ دەبارێت.