سزا بەسەر دامەزراوەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزدا سەپێنرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر دەسەڵاتی رێڕەوی ئاوی كەنداودا بڵاویكردەوە، ئەو دامەزراوەیەی ناسراوە بە دەسەڵاتی رێڕەوی ئاوی كەنداودا كە حكومەتی ئێران بۆ كۆنترۆڵكردنی گەروی هورمز دروستیكردوە سزای بەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم دامەزراوەیەو پیلانی ئێران بۆ گەروی هورمز بەڕونی یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەكەن، چونكە گەروی هورمز رێڕەوێكی ئاویی نێودەوڵەتییە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، پێكهێنانی دامەزراوەكە هەوڵێكی نوێی سوپای پاسدارانی ئێرانە بۆ پەیداكردنی داهات لەو كەشتیانەی بە گەروی هورمزدا تێدەپەڕن و ئامانج لێی دەستخستنی داهاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group