ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەكانی لە باشوری لوبنان فروانتر دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییە چڕەكان، سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لە بەرزاییەكانی شەقیف و ناوچەی وادی سەلوقی باشوری لوبنان دەستپێكردووە بە ئامانجی تێكشكاندنی حزبوڵا و كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانە.
هەروەها، سوپای ئیسرائیل كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی چوار سەربازی تری لە باشووری لوبنان راگەیاند، تا ئێستاش ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل لە دوای ئاگربەستەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 13 سەرباز.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە كە لە باشوری لوبنان سەریهەڵداوە، دەیان ساڵە هاوشێوەی نەبووە، لەكاتێكدا دانوستانە سەربازییە ڕاستەوخۆكانی لوبنان و ئیسرائیل لە پێنتاگۆن بەردەوامییان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group