" سەرۆك وەزیران شەڕێكی كراوەی دژی گەندەڵی راگەیاندووە"
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عالیە نوسیف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وردبینیكردنی گرێبەستەكانی حكومییەكان و پێكهێنانی ئەنجومەنی سیادی بۆ دەستپاكی لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانەوە وەك راگەیاندنی شەڕێكی كراوە وایە دژی گەندەڵی.
باسی لەوەشكرد، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ملیۆنان دۆلاری تاڵانكراوی خەڵك و پاككردنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت.
عالیە نوسیف دەڵێت، چاوەڕوانی كردنەوەی دۆسییەی حكومی گەورە و گرێبەستی موڵك و ماڵی دەوڵەت و وەبەرهێنان دەكەین.