پەرلەمانی ئێران: گەرووی هورمز لە دەیان بۆمبی ئەتۆمی گرنگتر و بەنرخترە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەلیڕەزا سەلیمی ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بەمزووانە پڕۆژەیاسای سەپاندنی بەڕێوەبردن و سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا لە پەرلەمان پەسەند دەكرێت و دەبێتە یاسا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پرسە بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەیان بۆمبی ئەتۆمی گرنگترە و بە هیچ شێوەیەك جێگەی مامەڵەپێوەكردن نییە.
ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوەشكردەوە، هەڵسەنگاندنی ورد بۆ پڕۆژەیاساكە كراوە و بۆچوونی لایەنە جیاوازەكانی وەك كەرتەكانی ئابووری، گواستنەوە، ئەمنی و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی تر وەرگیراوە، ئاشكرایكرد، لایەنی عومانیش ڕەزامەندیی سەرەتایی خۆی لەسەر ئەو پرسە دەربڕیوە.
عەلیڕەزا سەلیمی وەڵامی لێدوانەكانی ئەمریكاشی دایەوەوتیشی، ئەوەی ترەمپ و كەسانی تر دەڵێن كە دەبێت گەرووی هورمز بكرێتەوە، پەیوەندیی بە ئێمەوە هەیە و ڕێگە نادەین ئەوان بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدەن، بەڵكو بەڕێوەبردنی گەرووەكە بەتەواوی و خاڵ بە خاڵ لە پەرلەمانەوە دەكەین بە یاسا و یەكلایی دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group