نەوا-
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كرد هەوڵەكانیان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوی سیاسی چڕبكەنەوە.
مەحمود محەمەد لەلێدوانێكدا رایگەیاند، لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتی هەمو لایەنەكانە كە پێكەوە كار بۆ شكاندنی ئەو دۆخە چەقبەستوە بكەن كە بەرۆكی پڕۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستانی گرتوە، پێویستە هەمو هەنگاوەكان بەرەو ئەوەبن كە بە زوترین كات پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە بۆئەوەی ئەركە یاسایی و نیشتمانییەكانی خۆی جێبەجێ بكات.
وتیشی، لە هەر هەنگاوێكی سیاسی و كارگێڕیدا دەبێت رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگیرێت، چونكە خەڵك سەرچاوەی سەرەكی شەرعیەتن.