نەوا-
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە، یەكەم كاروانی حاجیان لە مەدینەوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێدەكەون و چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممە 4/6 بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
كاروان ستونی راشیگەیاندوە، لەرێگەی حەوت فڕۆكەوە یەك هەزارو 27 حاجی دەگەڕێنەوە كە دابەشبوون بەسەر چوار فڕۆكە بۆ حاجیانی هەولێر، دوو فڕۆكە بۆ دهۆك و یەك فڕۆكەش حاجیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەهێننەوە، بەپێی خشتەیەكی راگەیەندراویش لەڕۆژانی دواتردا حاجیانی ناوچەكانی تر دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.