حاڵەتێكی تای خوێنبەربون لە دهۆك تۆمار كرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، حاڵەتێكی توشبونیان بە نەخۆشیی تای خوێنبەربون لە شاری دهۆك دەستنیشانكردوە كە پیاوێكی تەمەن 47 ساڵەو خەڵكی پارێزگای نەینەوایە. 
ئاماژەشیكردوە، توشبوەكە دانیشتوی گوندێكی سنوری ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگالە دوای ئەوەی چەندینجار سەردانی نەخۆشخانەكانی كردوە دواتر روی لە شاری دهۆك كردوەو لەوێ لەلایەن تەندروستی دهۆكەوە پشكنینی بۆ كراوەو توشبونی بە نەخۆشییەكە پشتڕاستكراوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو پیاوە پیشەی شوانەو بەركەوتەی لەگەڵ ئاژەڵی توشبو هەبوە، ئێستا لەژێر چاودێرییەكی توندی پزیشكیدایەو چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام باری تەندروستی بە ناجێگیر وەسفكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group