نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ گرفتێك بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست نەبوە، بە فەرمی ئاگادار كراونەتەوە كە لە داهاتوشدا هیچ بەربەستێك بۆ موچە دروست نابێت، بۆیە چاوەڕێی پابەندبونی عیراق و دەرەنجامی گفتوگۆی كۆبونەوەكان دەكەن.
وتەبێژی حكومەت وتوشیەتی، ئەمجارە لەگەڵ حكومەتی عیراق تەنها گفتوگۆ لەسەر پرسی موچە ناكەن، بەڵكو تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان لەسەر ناردنی تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆئەوەی هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عیراق بەشە بودجەكەیان بەڕێكوپەكی رەوانە بكرێت.