ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و سێ دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بریارە ئەمڕۆ شاندێكی هونەریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا سەردانی بەغدا بكات و سبەی لەگەڵ شاندی حكوومەتی فیدراڵ كۆببنەوە و رێككەوتنی سەرەتایی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان واژۆ بكرێت.
سامر قاسم بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگی عێراق  سەبارەت بەو پرسە لە لێدوانێكدا راگەیاند، هەماهەنگی تەواو و لێكگەیشتنی باشیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە ناوەندە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە. 
ئەو بەرێوبەرە ئاماژەی بەوەشدا، چوار نووسینگەی گومرگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور هەیە، ئەم رێكارانە كاتین بۆ پاراستنی دادپەروەریی لەنێوان بازرگانەكان، جەختی كردەوە، دوای جێبەجێكردنی سسیتمەكە بازگەكان هەڵدەگیرێن و دەروازە نافەرمییەكان دادەخرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group