دانوستانی لوتكەی نێوان ئەمریكاو ئێران دەستپێكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دانوستانی لوتكە لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو كۆماری ئیسلامی ئێران لە دورگەی لوسیرن لە سویسرا بە نێوەندگیری پاكسان و قەتەر دەستیپێكرد.
لە وتەیەكدا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایسپاردون بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دیپلۆماسی لەبارەی ژمارەیەك بابەتی هەنوكەیی.
وتیشی، رۆڵی سەرۆك وەزیرانی قەتەر یەكلاكەرەوە بوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرو هەوڵدەدەن گۆڕانكاری هەمیشەیی لە پەیوەندییەكانیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكەن.
جێی ئاماژەیە كۆبونەوەی لوتكە لە سویسرا لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریكاو ئێران راستەوخۆ دەبێت ئەمەش دوای واژۆكردنی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە كە بە ئەلكترۆنی واژۆیانكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group