تائێستا لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكاو ئێران ناڕونە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەیشتوەتە سویسرا بەمەبەستی دانوستانەكانی ئاشتی لەگەڵ ئێران، هەروەها ڤانس لەگەڵ بەرپرسانی پاكستانی كۆبوەتەوە كە ناوبژیوانی رێككەوتنەكە دەكەن.
هەروەها ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكاو ئێران بەئامانجی كۆتاییهێنان بوە بەجەنگ كە پێشتر واژۆی لەسەر كراوە كە تیایدا داوا كراوە گەروی هورمز بە زوترین كات بكرێتەوەو شەڕو پێكادانەكان رابگیرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا كەشی وتوێژەكان ناڕونییەكی زۆری پێوە دیارە بەهۆی ئەوەی ئێران رایگەیاندوە كە گەمارۆی سەر گەروی هورمزی دەستپێكردوەتەوە.
جێی ئاماژەیە ئێران رایگەیاندبو كە جارێكی دیكە گەروی هورمزی داخستوەتەوە بەهۆی ئەوەی شەڕ لە لوبنان كۆتایی پێنەهاتوە، بەرپرسانی ئەمریكاش داخستنی گەروەكەیان رەتكردوەتەوەو رایانگەیاندوە 55 كەشتی بازرگانی بە گەرووەكەدا تێپەڕیون.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group