نەوا-
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، تائێستاش گەرووی هورمز بەڕووی تێپەڕینی كەشتییەكاندا داخراوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئاشكرایكردوە، گەروی هورمز لەلایەن فەرماندەیی سوپای پاسدارانەوە بە ڕوی هاتوچۆی هەمو كەشتییەكاندا وەستاوەو رێگە بە تێپەڕبونی هیچ كەشتییەك نادرێت.
پێشتریش قەرارگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردبوەوە، بە هۆی ئەوەی ئەمریكا نەیتوانیوە پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامن، گەرووی هورمز بە روی هاتوچۆی كەشتییەكاندا داخراوە.