نەوا-
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانێك بەفەرمی پلەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی كانونی دوەمی ساڵی 2025 بەرزكراوەتەوە فەرمانەكە تایبەتە بە پلە بەرزكردنەوەی 682 ئەفسەر لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
ئەوەشی راگەیاندوە، پلە بەرزكردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان پاڵپشت بە مادەی 10 لە یاسای راژەو خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵییە كە گوزارشت لە رێكەوتی شایستەبونیان دەكات لە 9-1-2025ـەوە .