شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلی گەرمای مەترسیدارو زۆر بەتین لە ئارادا نیە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەئەنجامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆیەك لەسەر بەرگەهەوای ناوچەكە رۆژی دووشەمە 13/7 بەراورد بە رۆژانی رابردو كەشی ناوچەكان گەرمتر دەبێت بە رێژەی 2 تا 3 پلەو لە رۆژی سێشەممەوە لەئەنجامی هەڵكردنی بای رۆژئاوا لەدەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەكان كاریگەری ئەو كەشە گەرمە كەمێك لاواز دەبێت و پلەكانی گەرما 1 تا 2 پلە نزمبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، تا سەرەتای هەفتەی ئاییندە كەشوهەوا جێگیر دەبێت و بەگشتی هیچ شەپۆلێكی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە ئارادا نیە وەك ئەوەی باسدەكرێت گەرمایەكی زۆر بەتین و مەترسیدار لە ئارادایە دورە لەراستیەوە تائێستا هیچ شەپۆلێكی بەهێزی گەرما روی نەكردۆتە هەرێمی كوردستان پێشبینیش ناكرێت بەدرێژای ئەم مانگە ناوچەكە گەرمای بەهێزو زۆر بەتین بە خۆیەوە ببینێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group