بڕیاردرا نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتر نەبێت

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی دابەزینی نرخی بەنزین لە بازاڕەكانی هەرێم و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان بڕیاریداوە بڕی بەنزینی نۆرماڵی حكومی بەنرخی 750 دیناری زیاد بكرێت و بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیش لە بەنزینخانەكان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت. 
لە فەرمانەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشدا هاتوە، هەر بەنزینخانەیەك بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە زیاتر لە  850 دینار بۆ هەر لیترێك بفرۆشێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، ئەم فەرمانەش بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی سوتەمەنی و دابەزاندنی نرخی بەنزینە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانداو كەمكردنەوەی بارگرانییە لەسەر هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group