وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: رەنگە سبەی كەشتییەكانی گەروی هورمز بە ئازادانە بجوڵێن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، رەنگە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممە 5-8 رێككەوتنێك بكەن بۆ كردنەوەی گەروی هورمز بە جوڵەی سەربەستانە بۆ كەشتییە بازرگانییەكان، ئێمە لەگەڵ ئێرانییەكان لە گفتوگۆداین و هەلی ئەوە هەیە كە گرێبەستێكمان هەبێت بۆ كردنەوەی گەروەكەو هەنگاونان بەرەو پێگەیەكی ئاساییتر لەم ململانێیەدا.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كاتێك پرسیاری ئەوەی لێكرا كە ئایا ئێران رێگەی پێدەدرێت باج وەربگرێت وتویەتی: بەو پێیە بێت دەبێت هاتوچۆ لە گەروەكەدا ئازادانە بێت.
دوای لێدوانەكانی ناوبراو میدیاكان نەیانشاردوەتەوە كە نرخی ئایندەی نەوتی خاوی ئەمریكا نزیكەی بە رێژەی 3% دابەزی و لە خوار 78 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا، بێسنت وتی پێشبینی دەكات نرخەكان زیاتر رو لە دابەزین دەكەن كاتێك سەدان كەشتی كە لە كەنداوی فارس گیریان خواردوە بتوانن دەربچن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group