نەوا-
تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) هۆشداری دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم كە سبەینێ دووشەممە (31ی ئابی 2026)، دوا مۆڵەت و كۆتا دەرفەتە بۆ خۆتۆماركردن لە پڕۆژەكە و بە پێچەوانەوە پرۆسەی پێدانی مووچەكانیان بە تەواوی ڕادەگیرێت.
بەپێی ڕێنماییە فەرمییەكانی تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) ، لەگەڵ گەیشتنی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب، پێدانی مووچە بە شێوازی نەختینەیی (كاش) بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە و كۆتایی پێ دێت، لەمەودوا سەرجەم شایستە داراییەكان تەنها لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە خەرج دەكرێن. تیمی پڕۆژەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەر مووچەخۆرێك تا كۆتایی كاتی دەوامی فەرمیی سبەینێ خۆی تۆمار نەكات، مووچەكەی ڕادەگیرێت تا ئەو كاتەی ڕێكارەكانی خۆتۆماركردن و وەرگرتنی كارتی بانكییەكەی جێبەجێ دەكات.
لەبەر ئەوە، داوا لە سەرجەم ئەو بەشداربووانە دەكرێت كە تا ئێستا مامەڵەكانیان تەواو نەكردووە، بەپەلە سەردانی بانكەكانی دابەشكردن بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانیان.