وەزیری‌ ناوخۆی‌‌ هەرێم:‌ لە پرۆسەی‌ رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ هاوكاری‌ حكومەتی‌ عێراقین

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئەمڕۆ یەكشەممە رێبەر ئەحمەد وەزیری‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان لە شاری‌ هەولێرەوە رایگەیاند، لە پرۆسەی‌ رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ هاوكاری‌ حكومەتی‌ عێراقین، هەروەها، لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی هەرچی داواكراوێك هەبووبێت لەلایەن بەغدادەوە دەستگیرمان كردوون و رادەستمان كردوونەتەوە.
باسی لەوەشكرد، بڕێكی زۆری پارەو زێڕو موڵك و ماڵی داواكراوان دەستی بەسەرداگیراوە رادەستی بەغداد كراونەتەوە، وە لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی و سەرۆكی حكومەت ئەوپەڕی هەماهەنگیمان هەیە و بەردەوامیش دەبین،رێبەر ئەحمەد وتیشی، لە هەماهەنگیكردن لە بواری گەندەڵی و تیرۆرو مادەی هۆشبەر هەمیشە جدی بووین و هەر داواكراوێكیش هەبێت هەمیشە هاوكاردەبین.
وەزیری‌ ناوخۆی‌ هەرێم دەڵێت،‌ لێكتێگەیشتنێكمان لەگەڵ‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ فیدراڵی‌ ئیمزا كردووە كە هەر ئۆتۆمبێلێكی‌ هەرێم لە شارەكانی‌ عێراق سەرپێچی‌ بكات لەوێ‌ سزا بدرێت، ئەوەشی‌ لێرە سەرپێچی‌ دەكات، لێرە سزا بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group