نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ئاگر لەناو وێستگەی كەورگۆسك لە هەولێر كەوتەوەو بوەهۆی سوتانی محاویلەی سەرەكی و بچڕانی كارەبا لە نێوان (هەولێر و دهۆك) و لەكاركەوتنی چەند یەكەیەك لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بارودۆخەكەیان ئاسایی كردەوە.
ئاماژەشیكردوە، لە ئێستادا كار بۆ چاككردنەوەی محاویلەكە دەكەن تا ئەو كاتەش فیدەرەكانی سەر محاویلەكە دەخرێنە سەر محاویلەیەكی دیكە.