نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای هەواڵی بێسەروشوێنبونی كۆمەڵێك هاونیشتمانی لە وڵاتی لیبیا، راستەوخۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە راسپێردران كە بەپەلە رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ دۆزینەوەو رزگاركردن و هێنانەوەیان، لەئێستاشدا تەواوی مامەڵەكانی تایبەت بە 33 هاوڵاتی تەواوبوە و هەفتەی ئایندە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندوە، حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە جەخت لەسەر پێویستی و گرنگی خۆپارێزیی گەنجان و خانەوادەكانیان دەكاتەوە لەگرتنەبەری رێگەی كۆچی نایاسایی و نائاسایی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، ئەم جۆرە كۆچە نەك هەر مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەكات، بەڵكو دەبێتە هۆی پێشێلكاریی یاسایی وڵاتانی دیكەو لێپرسینەوەی توندی یاسایی بەدوادادێت، تا ئێستاش توانراوە 302 كۆچبەری نایاسایی لە بارودۆخە جیاوازەكان رزگاربكرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.