پۆلیسی دارستان و ژینگە ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی زستان دەستپێكردوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرمان فازڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی زستان ئاشكرا كردو رایگەیاند، تەواوی بازگەو مەفرەزەكانیان خراونەتە ئامادەباشییەوە، هاوكات بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای مۆدێرن و توندكردنی سزا یاساییەكان بونەتە هۆی دابەزینی بەرچاو لە ئاماری تاوان و سەرپێچییە ژینگەیییەكان.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم وتیشی: بە نزیكبونەوە لە وەرزی سەرما هەوڵەكانیان بۆ رێگری لە گواستنەوەی داری بڕدراو لەناوچە شاخاوییەكان تۆكمەتر كردوەتەوە بۆ ئەم مەبەستەش سود لە تەكنەلۆجیای نوێی وەك درۆن و كامێرای چاودێری وەردەگرن تاوەكو لەناوچە دوردەستەكاندا بەزوترین كات ئاگركەوتنەوەو داربڕینی نایاسایی دەستنیشان بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group