نەوا-
رێبوار تەها جێگری پارێزگاری كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاگاداری هاتنی هیزی دژەتیرۆر نەبون بۆ پردێ كە بوە هۆی شەهیدكردنی دوو گەنج، هاوكات لیژنەی ئەمنی عیراق دەزانێت ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكە هەڵەی تێدابوە.
جێگری پارێزگاری كەركوك راشیگەیاند: لەئێستادا ئەو لیژنەیەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا پێكبهێنریت بۆ لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە، سەردانی كەركوكیان كردوە لەنزیكەوە دانیشتون و سەردانی كەسوكاری شەهیدەكانیش دەكەن، بەڵام ناتوانن هیچ لێدوانێك بدەن تا بە تەواوی لێكۆڵینەوە دەكەن و دەیخەنەوە بەردەمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پاشان ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەكە رادەگەیەنرێت، وەك خۆیان راستتیەكانیان باسكردوەو رونیان كردوەتەوە كە بێ سەرەوە بەرەییەك هەبوەو دووپاتیشیانكردەوە كە شەڕی تیرۆر تەنها تەقە كردن نییە.