دەمپارتی پیرۆزبایی ساڵیادی بەرگریكردن لەكۆبانێ دەكات

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان (دەمپارتی) بەبۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی داستانی كۆبانێوە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، داعش وەك دوژمنی ئیرادەی پێكەوەژیانی گەلان كە هێرشی كردە سەر كۆبانێ، گەلی كورد لە چوار لای جیهانەوە خۆیان گەیاندە كۆبانێ و دژی هێرشەكانی داعش دەستیان بە بەرخۆدانێكی داستانی كرد، داعشەكان و ئەو هێزانەی لە پشتیانەوە بون روبەڕوی داستانێكی 134 رۆژە بونەوە بەشێوازێكی قورس تێكشكان، واتای سەركەوتنی كۆبانێ كە گەلانی جیهان خاوەندارێتییان لێكردو مێژویەكی نوێی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێكرد، ئەمڕۆ واتایەكی زۆر گەورەی هەیە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، ساڵیادی كۆبانێ  لەگەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی گەلانی جیهان پیرۆز بێت لەسەروی هەموانەوە ژنان و ئەو كەسانەی لە كۆبانێ لە پێناو مرۆڤایەتیدا گیانی خۆیان بەختكرد، بەرگریكردن لە كۆبانێ بەرگری كردن لە شارێك نەبو بەڵكو ئیرادەی پاراستنی دەستكەوتەكانی تێكۆشانی ژیانی هاوبەش، ئازادی و یەكسانیی ژنان بو كە تائێستاش ئیلهام بە ژنانی جیهان دەبەخشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group