نەوا-
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە رێوڕەسمێكدا پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای گوندی (تەپەكەل) و قیرتاوكردنی رێگای كۆڵانەكانی گوندی دسكەرەی لە قەزای شارەزور لە پارێزگای سلێمانی كردەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بوژاندنەوەی گوندەكان و قیرتاوكردنی رێگاكانیان بەردەوامەو بەپێی پلانی وەزارەت توانیویانە رێگای زیاتر لە 450 گوند قیرتاو بكەن، ئەم پڕۆژانەش لە سەرجەم ناوچەكان بەردەوام دەبێت.
رێگای گوندی (تەپەكەل) بەبڕی 430 ملیۆن دینارو رێگای كۆڵانەكانی گوندی دسكەرە بە بڕی 85 ملیۆن دینار لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی جێبەجێ كراوە.