عەلی باباجان وادەی راگەیاندنی پارتەكەی ئاشكرا كرد

10/09/2019 جیهان
عەلی باباجان، جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی توركیا

نەوا
عەلی باباجان، جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی توركیا وادەی راگەیاندنی پارتە نوێیەكەی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، "پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ پارتە نوێیەكەیان رادەگەیەنن".
عەلی باباجان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی قەراری توركی رایگەیاند "بەر لەكۆتایی هاتنی ئەمساڵ پارتە نوێیەكەمان رادەگەیەنین، بۆ كێبڕكێ كردنی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار".
‎باباجان وتیشی: "تائێستاش بەردەوامین لەكاركردن بۆ دۆزینەوەی كەسانی بەتوانا بۆ دروستكردنی گروپێكی سەركردایەتی بۆ بەڕێوەبردنی پارتە نوێیەكە، ئەم پڕۆسەیەش هەندێك كاتی پێویستە، بەڵام ئێمە ئامانجمانە پێش هاتنی ساڵی 2020 پارتەكە رابگەیەنین".
باباجان یەكێكە لەئەندامانی دامەزرێنەری ئاكپارتی، لەساڵی 2002 تا 2015 لەحكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی ئاكپارتی پۆستی جیاجیای وەرگرتوە لەوانە وەزیری ئابوری، وەزیری دەرەوەو دوا پۆستیشی جێگری سەرۆك وەزیران بوە، لەحەوتی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئاكپارتی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group